کچە قوتابیانی شنۆیی درێژترین نەققاشیی ئاستی ئێرانیان کێشایەوە + وێنــە

20:37 - 22 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابیانی قوتابخانەی ٢٢ی بەهمەن لە شاری شنۆ نەققاشییەکی ١٠٠ میترییان بە ناوەڕۆکی پاک و خاوێنی کێشایەوە.

ماڵپەڕی ناوەندی بێهداشت و دەوا و دەرمانی شنۆ بڵاوی کردەوە، بە هاوکاریی شۆڕش نەسیری خێراترین نیگارکێش لە ئاستی ئاسیا و هەروەها ناوەندی بێهداشت و دەو و دەرمانی شاری شنۆ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ خولێکی نیگارکێشیی ١٠٠ میتری لە قوتابخانەکانی شاری شنۆ بەردەوام دەبێت.

ئەو خولە نیگارکێشییە رۆژی رابردوو رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر دەستی پێکرد و کچە قوتابیانی قوتابخانەی ٢٢ی بەهمەن بۆ ماوەی ٤٥ خولەک توانییان ئەو تابلۆ ١٠٠ میترییە بکێشنەوە.

بەڕێوەبەرانی ئەو خولە نیگارکێشییە ئامانجی خۆیان بۆ پەروەردەی منداڵان لە بواری تەندروستی و و پاک و خاوێن راگرتنی دەوروبەری قوتابخانەکە گەڕاندۆتەوە.
\"16764.jpg\"

\"16762.jpg\"

\"16763.jpg\"

\"16765.jpg\"