کچێک لە سنە بەهۆی تەقینەوەی چرای نەوتی بووە قوربانیی

15:25 - 31 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی تەقینەوەی چرای نەوتی لە ماڵی خۆیاندا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە کچێک بەناوی \"شەیدا مینبەری\" کچی \"عەینەدین و خەڵکی گوندی نییەر، بەهۆی تەقینەوەی چرای نەوتی و سووتانی لە ڕادەبەدەر گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: شەیدا رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە چرای نەوتی بەڕوویداتەقیبوویەوە و بە سەختی تووشی سووتان هاتبوو و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی \"تەوحید\"ی شاری سنە کرابوو رۆژی پێنچ‌شەممە بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە بووە قوربانی.