کچێکی کورد خەڵاتی \"لوئی فڕانسوا\"ی وەرگرت
13:20 - 28 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: کچە هونەرمەند و دەستڕەنگینی خەڵکی شاری کرماشان لە کێبڕکێی نیگارکێشان لە وڵاتی فەرانسە، خەڵاتی ٢٠١٧ی ئەو وڵاتەی پێ بەخشرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، کچێکی نیگارکێشی خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی \"ئاندیا حەیدەری\"، تەمەن ٤.٥ ساڵ، لە کێبڕکێی جیهانی هونەرە \"وێناییەکان\" خەڵاتی \"لوئی فڕانسوا\"ی وڵاتی فەرانسەی پێ بەخشرا.
کێبڕکێی هونەرە وێناییەکان (تجسمی) وڵاتی فەرانسە بەبەشداری ٤٠ وڵات و بەشداری ٢ هەزار و ٨٠٠ بەرهەم، بە ناونیشانی \"آب و طلای آبی\" لەو وڵاتە بەڕێوەچوو کە تێیدا ئەو کچە کوردە توانی خەڵاتی لوئی فڕانسوا و دیپلۆمی شانازی\"بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
ئەو کچە کرماشانییە ئەندامی کانوونی پەروەردەی فکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری کرماشان بووە.
منداڵانی کورد تاکوو ئێستا لە چەندین بەشی هونەریدا بەشدارییان لە کێبڕكێ نێودەوڵەتییەکاندا کردووە و توانیویانە سەرەڕای هەموو کۆسپ و کەموکووڕییەکان لە بواری ئیمکاناتەوە، سەرکەوتن بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.