کچێکی کورد بەشداریی لە کێبڕکێی قارەمانیەتیەکانی ئاسیادا دەکات

12:12 - 2 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: \"ڕووناک حسەین زادە\"، تێکواندۆکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە ٢٢ هەمین خولی کێبڕکێی قارەمانیی ئاسیا، ناسراو بە G٤) )، کە لە فیلیپین بەڕێوە دەچێ بەشداری دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەم وەرزشکارە کوردە، بەهۆی سەرکەوتنەکانی لە قۆناغی یەکەم و دووهەمی هەڵبژاردنی تیمی نەتەوەیی ئێران و هەروەها تواناییە بێ‏وێنەکانی لەم وەرزشەدا، توانیویەتی مانەوەی خۆی لە ئۆردووی تیمی نەتەوەیی و بەشداری لە کێبڕکێکانی فیلیپین کە ڕێکەوتی ٤ و ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥بەڕێوەدەچێ، مسۆگەر بکات.

\"29587.jpg\"
لەلایەکی دیکەشەوە لە کێبڕکێکانی کاراتە، شێوازی ئازادی قارەمانیی ئێران، کە لە پارێزگای مازەندەران بەڕێوەچوو، ٢ وەرزشکاری کوردی بواری کاراتە، توانییان سەرکەوتنێکی نوێ بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

نازیلا قاسمی لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام‏دا، توانی بەسەر هەموو ڕکاربەرەکانیدا سەرکەوێت و میداڵیای زێڕ لە مل بکات. هەروەها لەم کێبڕکێیانەدا، پەروین فەلاحی لە کێشی ٥٥ کیلۆدا، میداڵیای بڕۆنزی وەدەست هێنا و بەم شێوەیە توانییان وەک ئەندامی تیمی نەتەوەیی کاراتەی ئێران، لە کێبڕکێ جیهانییەکانی ژاپۆندا بەشداریی بکەن.