کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:10 - 28 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "کانی ئەمین عەشایری" کچی "تەیب" خەڵکی گوندی "کۆنەلاجانـ"ـی شاری پیرانشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"کانی ئەمین عەشایری" لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵی دیکە بە ناوی "ڕۆژان سەفەری" تەمەن ١٥ ساڵ کچی تاهیر خەڵکی گوندی "کۆڵەسە" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.