کچێکی لاو لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:06 - 18 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە لە شاری سەردەشت، کچێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، کچێکی لاو خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە بە شێوەی خۆهەڵواستنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شوناسی ئەو کچە بە ناوی \"ڕۆیا رەسووڵزادە\" تەمەن ٢٠ ساڵ کچی مەولوود ڕاگەیاندراوە.

پێشتریش کچێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە دەستی دابووە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی لەو باوەڕەدان: هەژاری، دەستکورتی، بێهیوایی، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو مێرمنداڵان و لاوان بە ئەژمار دێن.