کچێکی لاوی سەردەشتی خۆی کوشت

15:11 - 12 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: کچێکی کوردی خەڵکی شارستانی سەردەشت، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، کچێکی لاو خەڵکی سەردەشت بە ناوی \"شوعلە زەربان\" کچی \"محەممەد\" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هۆکاری خۆکوژیەکەیان بۆ \"کێشەی بنەماڵەیی\" گەڕاندووەتەوە.

خۆکوژی لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە یەکێک لە باوترین شێوەیە کە لە کوردستان ژنان و پیاوان بەکاری دێنن و زۆربەی خۆکوژییەکانیش بۆ کێشەی بنەماڵەیی دەگەڕێتەوە.

دیاردەی خۆکوژی تایبەت بە هیچ وڵات و شار و ناوچەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو ئەم دیاردە سنووری هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو و وڵاتانی لە حاڵی گەشە و تەنانەت لە نێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەشی گرتووەتەوە و دیاری کردنی ڕێژەی خۆکوژی لە نێو وڵاتان بەپێی هەوڵکەوتەی جوغرافیایی و پێشکەوتوویی بەپێی ئامارەکان بەرز و نزم دەبێتەوە.