کچێکی تەمەن ٩ ساڵ لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:58 - 5 خەرمانان 2722

هەواڵدەریی "هێرانا" لە هەواڵێکدا باسی لە خۆکوژیی کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ٩ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کرد.

ئەو هەواڵدەرییە شوناسی ئەو کچەی بە ناوی "ساینا نیک‌ئەندیش" کچی ڕامیار و شیوا، ڕاگەیاندووە.

ئەو مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ساینا زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.