کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە شاری بۆکان هەوڵی خۆکوژی دا

19:20 - 19 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان، بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی \"وشتەپە\"ی لە چۆمی مجیدخانی بۆکان هەوڵی خۆسووتاندنی دا.

شوناسی ئەو کچە لاوە، بە ناوی \"شین. الف\" ڕاگەیندراوە.

دەوترێ، \"شین. الف\" هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان لە ژێرچاوەدێری دایە، بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاویەکی، پزیشکەکان باری تەندروستی ناوبراویان بە نالەبار ڕاگەیاندووە.