کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی "سەراو"ی قورووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:05 - 23 رەشەمه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی "سەراو"ی قورووە  خۆ لە ئاو هاویشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا ئێستا شوناس و هۆکاری خۆکوژیی ئەو کچە لاوە ڕانەگەیەندراوە.

لەو پەیوەندییەدا، یەکێک ڕۆژنامەنووسانی شاری قورووە لەو بارەیەوە لە پەیجی ئینیستاگرامی خۆیدا نووسیوویەتی: "لە حاڵێکدا، لە ناوەڕاستی کێشە سیاسییەکان و ناساندنی فەرماندار، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ، هەوڵی خۆکوژیدا".

ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها نووسیوویەتی: "ئەگەر کێشە سیاسییەکان تەواو بوون، کەمێک کات تەرخان بکەن بۆ ئەو بارودۆخە".