کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:32 - 12 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری مەریوان بە هۆکارێکی نادیار دەستی دایە خۆکوژی.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەریوان کچێکی لاو لە ڕیگای خۆهەواسینەوە کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو کچە لاوە بە ناوی\"ش.ع\" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێیەکان، پاش ئەو ڕووداوە، بنەماڵەی ئەو کچە بۆ ڕزگارکردنی کچەکەیان ناوبراو دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی بوو عەلی شاری مەریوان، هەوڵی پزیشکەکانیش لەو باریەوە بۆ ڕزگارکردنی\"ش.ع\" بێ ئاکام مایەوە.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی\"مەردۆخ\"ی شاری مەریوان ڕووی داوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ناوبراو بە ناڕوونی ماوەتەوە.

هەروەها، ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە لە شاری بانە، کوڕێکی لاوی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کورد (ح ، ع)، تەمەن ۲۴ ساڵ، خەڵکی \"بروێشەکانی\" دانیشتووی گەڕەکی \"ئەحمەدئاوا\" ڕاگەیەندراوە.

پێشتریش لە ڕیکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە گەڕەکی دارایی دەستی دایە خۆکوژی.

ڕێژەی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بێکاری و هەژاری و کیشە کۆمەڵایەتيیەکان لە پەرەسەن دندایە.