کچێکی تەمەن ١٥ ساڵە لە گوندی کۆس عەنبەری شاری دیواندەرە کوژرا

15:09 - 11 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵە، لەلایەن ئوستایەکی کچ کارەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ١١ی خەرمانان، کاتژمێر ٨ی بەیانی، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵە، لە گوندی\"کۆس عەنبەر\" لە بەخشی ساراڵ سەر بە شاری دیواندەرە لەلایەن ئوستاکارێکی کچ کارەوە کوژرا.

هەواڵدەریی ئیرنا لەوباریەوە بڵاوکردەوە، بکوژەکە ناوی \"ڕەووف\" و بۆ کاری کچکاری چووتە گوندی کۆس عەنبەر و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لەو کچە کردووە و کوشتوویەتی.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری کوژرانی ئەو کچە ڕانگەیەنراوە.

هەروەها شوناسی ئەو کچە تا ئێستا ڕوون نەبووتەوە و بکوژەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.