کچان و ژنانی دیواندەر بوونە قوربانیی پزیشکی بنەماڵەیی

21:43 - 14 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: دەسدرێژی بۆ سەر کچانی کەم تەمەن و ژنان تەنیا لە لایەن کەسانی پەراوێزخراوی کۆمەڵگاوە ئەنجام نادرێت و تەنانەت کەسانی زانکۆشی گرتووەتەوە و لەو پەیوەندییەدا، دوکتوڕێک لە شاری دیواندەرە دەسدرێژی کردوورتە سەر چەندین ژن و کچ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەندین ژن و کچ لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، لە لایەن پزێشکێکەوە، دەسدرێژیان کراوەتە سەر.

پاش سکاڵای چەندین بنەماڵە لەو دوکتورە، لە سەر دەسدرێژیی جینسی بۆ سەر کچان و ژنان، مەئموورانی حیراسەتی تۆڕی بێهداشت بە دانانی کامێرایەکی شاراوە، لە مەتەبی یەکێک لە دوکتورە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتوو، کە ئەو دوکتور لە ماوەیەکی کەمدا چەندین حاڵەتی دەسدرێژیی جینسی بۆ سەر ژنان و کچان لە کامێرای شاراوە تۆمار کراوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی \"موکریان\" شوناسی ئەو دوکتورە \"م، س\"، پزیشکی بنەماڵەیی و خەڵکی شاری قائم شارە ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەو ژن و کچانەی کە لە لایەن پزیشکی بنەماڵەیەوە دەسرێژیان کراوەتەوە خەڵکی گوندەکانی \"بەست، ئیبراهیم ئاوا، کانی سپی و شەریف ئاوای\" شاری پیرانشار ڕاگەیاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، چالاکێکی بواری مافی ژنان تاوانی ئەو پزیشکە بنەماڵەییە بۆ نەبوونی چاوەدێری نەکردنی لایەنه پەیوەندییەدارەکانی حکوومەتی لەو بیاڤەدا ق هەروەها تەعەهوودی ئەخلاقی دوکتورەکان بۆ سوێندخواردنی لە بواری کارەکەیاندا گەڕاندووەتەوە، کە پاراستنی گیانی نەخۆشەکان گرینگ‌ترین شتە لە کاروباری پزیشکیدا.