کوژراوانی تەقینەوەیی گاز لە گوندی شورێکی خۆی بوونە١٢ کەس
16:32 - 15 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: ڕیژەی کوژراوەکانی تەقینەوەی گاز لە گوندی شورێکی شاری خۆی کە ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ ڕووی دابوو، ١٢ کوژراوی لێ کەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ٢٤ قوربانی ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە گوندی شورێکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، یەک کەس لە یەکەم ڕۆژی ئەو ڕووداوە گیانی لە دەست دابوو، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بە هۆی سەختی برینداربوونی هێندێک لەو هاووڵاتییان ١١ کەسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری بەرپرسی ناوەندی ڕووداو و پێشهاتە بە پەلەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بڵاوی کردەوە،برینداربووانی ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەریی پزیشکیی باشتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی، پارێزگاکانی تەورێز، ئیسفهان، تاران و ورمێ کراون، کە هەتا ئێستا پێنج کەس لە تاران سێ کەس لە تەورێز، سێ کەس لە ورمێ بەهۆی ئەو ڕووداوەوە مردوون.
پێشتر، یەکێک لە بریندار بووەکانی ئەو ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سینای شاری تەورێز کرابوو و بە هۆی دەرەجی سووتاویەکەیەوە گیانی لە دەست دابوو.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی تەقینەوەیی کەپسوولێکی گاز، لە ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی شۆرێکی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ چوار هاووڵاتیی بریندار بوون و خەڵکی ئەو گوندە لە کاتی ئاگرتێبەر بوونی ماڵی ئەو هاووڵاتییە بە هانایان دەچن، کە تەقینەوەیی دووهەم ڕوودەدات و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار دەبن.