کوژرانی ژنێک لە سەوڵاوا

13:16 - 3 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، پاش ١٦ ڕۆژ لە ون بوونی تەرمەکەی بە سووتاوی لە جاددەی نێوان سنە_دیواندەرە دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار، ژنە هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"شیرین ڕەحیمی\" تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی \"گۆشخانی\" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەوڵاوا پاش چوونە دەر لە ماڵ و ون بوونی، تەرمەکەی بە سووتاوی دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە پاش ڕفاندنی ئەو ژنە هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر ناوبراو داوە و دواتر کە لە هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبووە، ناوبراوی کوشتووە و تەرمەکەی ئاگر داوە.

تەرمی سووتاوی ئەو ژنە کوردە، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، لە جاددە نێوان سنە_دیواندەرە دۆزرایەوە.