کوژرانی پیاوێک بە دەستی ژنەکەی و پیاویکی دیکە

12:11 - 13 پووشپەڕ 2722

پیاوێکی تەمەن ٣٩ ساڵ  بە ناوی "ئازاد مورادی" خەڵکی گوندی "یاپەڵە"ی شاری دیواندەرە، لەلایەن ژنەکەی و پیاوێکی دیکە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوندییەدا بە "کوردپا"ی ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕووداوە ماوەی ١٠ ڕۆژە ڕووی داوە ژنی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی "تووران فەرزینە" تەمەن ٣٣ ساڵ بە هاوکاریی پیاوێکی دیکە مێردەکەی خۆی کوشتبوو".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە پاش کوشتنی ئازاد مورادی، هاوژینەکەی و پیاوەکە جەنازەکە دەبنە شوێنی کارەکەی کە گوایە لە کاتی خراببوونی ماشینەکەی، ماشینەکەی کەوتووە بە سەر ئازاددا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو یەکێک لە منداڵەکانی ئەو پیاو بە برای ئازاد مورادی دەڵێت: "دایکم جەنازەی باوکمی خستە ناو ماشینە و پاش دەسبەسەری ژنەکەی ئازاد و دانپێنان ئاشکرا دەبێت کە ئازاد لەلایەن ژنەکەی و پیاویکی دیکەوە کوژراوە".

هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئازاد لەلایەن هاوژینەکەی و ئەو پیاوە نادیارە.