کوژرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە تیکاب

15:31 - 4 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری \"تیکاب\" سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، تەرمی مامۆستایەکی قوتابخانە دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دوو شەممە، تەرمی مامۆستایەکی قوتابخانە بە سووتاوی لە نێو ماشینەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

شوناسی ئەو مامۆستایە بە ناوی \"الف، ک\" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

هەواڵدەریی هاژە لەو باڕەیەوە بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر، \"الف، ک\"، لە ماڵی خۆی چووەتە دەرێ و نەگەڕاوەتەوە، و ڕۆژی دواتر تەرمی ئەو مامۆستایە لە جاددەی نێوان قەرە عومەر_گوێ ئاغاج، لە ٢٥ کیلۆمیتری شاری تیکاب، بە سووتای لە نێو ماشینەکەیدا دۆزراوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری بزر بوون و کوژرانی ئەو مامۆستایە ڕوون نەبووەتەوە.

شاری تیکاب بە ٦٨هەزار کەس حشیمەتەوە لە باشووری پاڕیزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە.