کوژرانی تیمێکی شناسایی وەزارەتی ئیتلاعات لە کرماشان

21:44 - 1 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: تیمێکی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی ئیران لەیەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی کرماشان کوژران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی سێ‌شەممە ٣٠ی بانەمەڕ، چوار کادری سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی لە ئوستانی کرماشان، کە بەمەبستی شناسایی و پشکنینی ناوچەمەرزییەکانی سەرپێڵی زەهاو رەوانەی ئەو شارە کرابوون، بەهۆی کەوتنە سەر مین، کوژران.

هەواڵنێری کوردپا لە کرماشانەوە لەو پەیوەندییەدا رایگەیاند: هێزە ئەمنیەتییەکان لەدانی هەرچەشنە زانیارییەک سەبارەت بەو رووداوە خۆ دەبوێرن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، بەرپرسە نیزامییەکان هۆشدارییان داوەتە ئەو هێزانەی کە شایەتی رووداوەکە بوون و پێیان راگەیاندوون، کە نابێت بە هیچ جۆریک زانیاری بەکسانی دیکە رابگەیەنن.

هەتا ئێستا شووناسی ئەو چوار ئەندامەی تیمی شناسایی سەربە دەزگای ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران ، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا رون نەبۆتەوە.