کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

15:45 - 4 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی یاری کردن بە چەکی\"تاپر\" کوڕێکی تەمەن ٦ ساڵان لە شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان خوشکەکەی خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان لە کاتی یاری کردن لەگەڵ خوشکەکەی، بوو بە هۆی کوژرانی خوشکە ٤ ساڵەکەی.
لەو ڕووداوەدا، گوللەیەک بە سەر ئەو کچە کەوتوو و دەستبەجێ ئەو کچە مێرمنداڵە گیانی لە دەست داوە.

ئەو دوو مێرمنداڵە لە کاتی لە ماڵ نەبوونی دایک و باوکیان تەنیا بوون و لە کاتی یاری کردن بە چەک ئەو ڕووداوە ڕووی داوە.

بەپێی یاسای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە راگرتنی چەک و چۆڵدا هاتووە، هەر کەسێک بە شێوەی نایاسایی چەکی گەرم و سارد یان چەکی ڕاو یان ئەدەواتی ئەو چەکانە بکرێت و هەڵبگرێت، بە پێی یاسا هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکات.