کولتور و نەریتی کوردەواری کرماشان لەدووتۆیی کتێبێکدا لەچاپ درا

15:58 - 2 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: \"شیروارە\" ناوی بەرهەمێکی ئەدەبییە کە لەقاڵبی شێعردا باس لەکولتور و نەریتی کوردەواری \"کرندی غەرب\" لەپارێزگای کرماشان دەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خاتوو \"هوما\" خاوەنی بەرهەمی \" شیروارە\"یە کە بە شێوەزاری کرندی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو نووسەرە کرندییە باسی لەوە کردووە، گرینگی کتێبەکە لەوەدایە کە بە شێوەزاری کرندی غەرب نووسراوە و ئەوەش وای کردووە کە پێشوازی گەرمی لێبکرێت.

\"28459.jpg\"
ماڵپەرە ناوچەییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لەداهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمێکی دیکەی لەو چەشنەی ئەو نووسەرە بڵاو دەکرێتەوە.

شێعرەکانی کتێبی \"شیروارە\" باس لەکولتوری خەڵکی ناوچەکە و چۆنیەتی پێکەوە هەڵکردنیانی کردووە.

شیروارە چەمکێکە کە زیاتر لەکار و باری ئابووریدا بەکار هاتووە و خەڵکی گوندەکان کۆبوونەوەتەوە و هەر رۆژە شیری مەڕ و ماڵاتەکانیان بە ماڵێک داوە.