کوشتاری هاووڵاتییانی کورد دەنگی نوێنەرە کوردەکانی هەڵبڕی
14:38 - 27 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بەربڵاویی کوشتاری هاووڵاتییانی کورد بە دەستی هێزە نیزامیەەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتیی نوێنەرە کوردەکانی لە مەجلیسی ئێران، لێکەوتەوە.
نێعمەتوڵڵا مەنووچێهری\" نوێنەری خەڵکی پاوە و هەورامانات لە دانیشتنی رۆژی رابردووی مەجلیس خوازیاری پێڕاگەیشتنی بە دۆسیەی کۆژرانی \"ئێحسان پەیام\" بوو کە چەند رۆژ پێش بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری نەوسوود کوژرا.
هەروەها \"رادیۆ زەمانە\" بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی \"خانەی میللەت\" بڵاوی کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر لە دانیشتنی مەجلیس موحسین بیگلەری نوێنەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی چەندین هاووڵاتیی مەدەنی لەو دوو شارە بەدەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی.
موحسین بیگلەری رایگەیاندووە، \"لە دوو مانگی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە هۆی بێ توانایی و کەمتەرخەمیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی قاچاخچیان، بەدەستی ئەو هێزانە کوژراون\".
هەمان سەرچاوە بڵاوی کردەوە، \"ماڵپەڕی خانەی میللەت هەواڵی پەیوەندیدار بە کوشتاری هاووڵاتییانی لەسەر ماڵپەڕەکەی سڕیوەتەوە\".
هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی رەزبەر هاووڵاتییەکی سەقزی بەناوی \"بێهرووز بورهانی\" خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە جاددەی نێوان سەقز – دیواندەرە درایە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
نێعمەتوڵڵا مەنووچێهری\" نوێنەری خەڵکی پاوە و هەورامانات لە دانیشتنی رۆژی رابردووی مەجلیس خوازیاری پێڕاگەیشتنی بە دۆسیەی کۆژرانی \"ئێحسان پەیام\" بوو کە چەند رۆژ پێش بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری نەوسوود کوژرا.
نێعمەتوڵڵا مەنووچێهری نوێنەری خەڵکی پاوە و هەورامانات لە مەجلیسی ئێران خوازیاری پێڕاگەیشتنی بە دۆسیەی کۆژرانی ئێحسان پەیام بوو
کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی پاسگای \"ملاندەر\" لە ناوچەی نەوسوود، ٢ لاوی خەڵکی ئەو ناوچەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی \" ئێحسان پەیام\" تەمەن ٢٢ ساڵە و کوڕی محەممەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەو کەسەی دیکەشیان بەناوی \"کاوان حەیدەری\" کوڕی قەیسەر، بە توندی بریندار بووە.هەروەها \"رادیۆ زەمانە\" بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی \"خانەی میللەت\" بڵاوی کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر لە دانیشتنی مەجلیس موحسین بیگلەری نوێنەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی چەندین هاووڵاتیی مەدەنی لەو دوو شارە بەدەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی.
موحسین بیگلەری رایگەیاندووە، \"لە دوو مانگی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە هۆی بێ توانایی و کەمتەرخەمیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی قاچاخچیان، بەدەستی ئەو هێزانە کوژراون\".
هەمان سەرچاوە بڵاوی کردەوە، \"ماڵپەڕی خانەی میللەت هەواڵی پەیوەندیدار بە کوشتاری هاووڵاتییانی لەسەر ماڵپەڕەکەی سڕیوەتەوە\".
موحسین بیگلەری: \"لە دوو مانگی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە هۆی بێ توانایی و کەمتەرخەمیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی قاچاخچیان، بەدەستی ئەو هێزانە کوژراون\"
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی \"ئەوین عوسمانی\" خەڵکی شاری بانە کە هاوڕێ لەگەڵ دەزگیرانەکەی چووبووە سەیران، لە رێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بەبیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لێکراوە و ئەوین عوسمانی بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ئەو هیزانە گیانی لەدەست دا. هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی رەزبەر هاووڵاتییەکی سەقزی بەناوی \"بێهرووز بورهانی\" خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە جاددەی نێوان سەقز – دیواندەرە درایە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.