کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێبەخشرا
15:20 - 5 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: کوردێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن سەرکۆماری فینلاندەوە خەڵاتی جوامێری و ئازایه‌تی پێبەخشرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ڕۆژی چوارشەممه ڕێکەوتی٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی وڵاتی فینلاند بە ناوی \"شوانه ڕەزگه‌یی\" لە لایەن سەرکۆماری فینلاندەوە خەڵاتی جوامێری و ئازایه‌تی پێبەخشرا.
ناوبراو سەبارەت به هۆکاری بەخشینی خەڵاته‌که‌ی باسی لەوە کردووەکە؛ \"نزیک به ٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک له سه‌ر کار ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ، ژنێک به هه‌ڵاتن خۆی به حه‌ساری ئێمه‌دا کرد و پیاوێکیش به دوای وی‌دا، و ئەو پیاوە دەیهەویست ئەم ژنە بکوژێت کە من نەمهێشت\".
ناوبراو هەروەها دەڵێت: \'\'دوای ئەو ڕووداوە، کەیسەکە کێشرایە دادگا و نزیک به یه‌ک ساڵ درێژەی کێشا\".
دواتر ڕۆژنامەکانی وڵاتی فینلاند ئەو ڕووداوەیان بۆ ڕای گشتی گواستەوە و باسی جوامێریی ئەو پیاوە کوردەیان کرد.
له ساڵی ١٩٢٠ی زایینیەوە، له وڵاتی فینلاند وه‌ک بایه‌خدان به گیانی مرۆڤ، ئه‌و که‌سه‌ی گیانی مرۆڤێک له مردن ڕزگار بکات له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه خه‌ڵاتی جوامێری و ئازایه‌تی پێده‌به‌خشرێ.
لەو پێوەندییەدا ساڵانە کەسانێک بەربژێر دەکرێن کە ئه‌مساڵ ٩٤ که‌س به‌ربژێر بوون و ١٣ که‌سیان هه‌ڵبژارد. یه‌که‌م که‌س کە ئەو خەڵاتەی وەرگرت، شوانە ڕەزگەیی بوو. خەڵاتی شوانە گرینگییەکی زۆری پێدرا و زۆربه‌ی ڕۆژنامه فینلاندییه‌کان بە بایه‌خەوە ڕوانییانە ئەو جوامێرییە، و خەڵاتەکەی.