کوردپا: دیمەنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٣٩٦دا

22:21 - 11 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە شەشەمین ساڵی کاریی خۆیدا، لە ڕاپۆرتێکی شیکاری ـ ئاماریدا باسی لە سەر ڕێژە و چۆنیەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران کە تایبەت بە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوییە خستووەتە ڕوو و لێرەشدا دەیخاتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەو ڕاپۆرتە بەپشت بەستن بەئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە و بەشێوەی ڕێژەیی و سەدی دەبێت.

ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتە کە ٣ هەزار و ١٦٦ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێراندا ڕووی داوە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو ئامارانە بەڵگەمەندن و له سەرچاوەی بەهێز و باوەڕپێکراوەوە وەرگیراوە.

ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا باسی لەوە کردووە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە کوردستاندا حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان زیاتر لەوەیە کە باسی لێوە دەکرێت، بەڵام به هۆی نەبوونی ڕێکخراوەیەکی تایبەت و دەسپێڕانەگەیشتن بە سەرچاوەکان ئاگاداریی زیاتر لەبەر دەستدا نییە.

دەقی ئەو ئامارە لە بەشی \"فارسی\" ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دانراوە و کەڵک وەرگرتن لەو ئامارە به هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.