کوردستان/ ناوەندە حکوومەتییەکانن رێگرییان لەبەڕێوە چوونی رێوڕەسمی یادی هەڵەبجە كرد
15:33 - 26 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: رێوڕەسمی رێزگرتن لە قوربانیانی هەڵەبجە و شارە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن ناوەندە حكوومیەكان لەكامیاران و جوانڕۆ لەگەڵ دەستێوەردانی و رێگریی بەرەوڕوو بوویەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند ناوەندێكی حكوومەتی لەشاری كامیاران بە لەمپەڕ خستنە بەر چالاكانی فەرهەنگی و مەدەنی رێگرییان لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٧ـەمین ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە كردووە.
دەوترێت كە پێشتر چالاكانی فەرهەنگی مۆڵەتی فەرمییان لە فەرمانداریی كامیاران و ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارەوە وەرگرتبوو.
یەكێک لە بەشداران وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێوڕەسمە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە: لە دە رۆژ لەمەوبەرەوە شاعیران، نووسەران و چالاكانی مەدەنی شاری كامیاران لە هەوڵی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەكەدا بوون كە بەداخەوە رێگری لێكرا.
سەباح شیانی باسی لەوە كردووە، میوانێكی زۆر لەشارەكانی سنە، كرماشان، ئیلام، دیواندەڕە و مەریوانەوە بانگهێشتی رێوڕەسمەكە كرابوون كە ئێوارەیی رۆژی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە هەڵوەشاندنەوەی رێوڕەسمەكە راگەیەندرا.
شیانی باسی لەوەش كردووە، ئەو رێوڕەسمە بە نهێنی لەماڵی یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگی بەڕێوە چووە.
لەلایەكی دیكەوە لە شاری جوانڕۆش بەڕێوەچوونی ئێوارە شێعری هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبی مەولەوی كورد و خانەی قوبادی بێ كێشە نەبووە.
هەواڵنێری كوردپا باسی لەوە كردووە كە میوانانی بەشدار لەپاوە لەكاتی پێشكەش كردنی بەرهەمە شێعرییەكانیان لەگەڵ كێشە بەرەڕوو ببوونەوە.
ناڕەزایەتیی هێندێكەسی \" نزیك لەناوەندە ئەمنیەتیەكان\" بە خوێندنەوەی شێعری شاعیرانی پاوەیی وای كرد كرد ئیدارەی ئیرشادی جوانڕۆ دەستێوەردان لەو ئاڵۆزیەیدا بكات.
لەو رێوڕەسمەدا بەرهەمی ئەدیبانی سەلاسی باوەجانی و روانسەریش بەشدار بوون.
هەواڵنێری كوردپا لە جوانڕۆ باسی لە دەستێوەردانی هێزەكانی سەر بە سوپا لەرێوەسمی یادی هەڵەبجەدا كردووە.
پێشتریش عەتا جەماڵی چالاكی سیاسیی لەوتووێژ لەگەڵ كوردپا وڕێار باس کردن لە ئاڵۆزیی سیستەمی ئەمنیەتی و كێشە و ئاریشەكانیان، وتبووی: ناوەندە ئەمنیەتی ـ نیزامییەكان توانیویانە دزە بكەنەوە ناو كاروباری دەوڵەت و دەوڵەتیش ئۆگریان بۆ ناوەندە ئەەمنیەتی ـ نیزامییەكان هەیە و پێوەندیی نێوان دەزگای بەڕێوەبەری و دەزگا ئەمنییەكان بەپێچەوانەی ئەو چوارچێوە و پێكهاتەیەی كە هەیە پێوەندیەكی هێرمیە كە سوپا لە ترۆپکدایە.
کامیاران
جوانرۆ
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند ناوەندێكی حكوومەتی لەشاری كامیاران بە لەمپەڕ خستنە بەر چالاكانی فەرهەنگی و مەدەنی رێگرییان لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٧ـەمین ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە كردووە.
دەوترێت كە پێشتر چالاكانی فەرهەنگی مۆڵەتی فەرمییان لە فەرمانداریی كامیاران و ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارەوە وەرگرتبوو.
یەكێک لە بەشداران وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێوڕەسمە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە: لە دە رۆژ لەمەوبەرەوە شاعیران، نووسەران و چالاكانی مەدەنی شاری كامیاران لە هەوڵی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەكەدا بوون كە بەداخەوە رێگری لێكرا.
سەباح شیانی باسی لەوە كردووە، میوانێكی زۆر لەشارەكانی سنە، كرماشان، ئیلام، دیواندەڕە و مەریوانەوە بانگهێشتی رێوڕەسمەكە كرابوون كە ئێوارەیی رۆژی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە هەڵوەشاندنەوەی رێوڕەسمەكە راگەیەندرا.
سەباح شیانی: لە دە رۆژ لەمەوبەرەوە شاعیران، نووسەران و چالاكانی مەدەنی شاری كامیاران لە هەوڵی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەكەدا بوون كە بەداخەوە رێگری لێكرا
ئەو چالاكە فەرهەنگیە بوونی مەئموورانی ئەمنیەتی و ئینتزامی لەشوێنی رێوڕەسمەكە رەت كردەوە و وتی: چالاكان هۆكاری ئەو رێگرییەیان لە فەرمانداریی كامیاران و ئوستانداری پرسیوە و ئەوانیش بێئاگایی خۆیان لەو هەڵوەشاندنەوەیە دەربڕیوە.شیانی باسی لەوەش كردووە، ئەو رێوڕەسمە بە نهێنی لەماڵی یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگی بەڕێوە چووە.