کوردستان/ لە ماوەی ٢٣ ڕۆژدا ٦ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

15:41 - 23 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری قووروە بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوە کچێکی تەمەن ١٤ ساڵەی خەڵکی گوندی \"قەڵای\" شاری قووروە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆ هێناوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی سەبارەت بە هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە هیچ لێدوانێکیان نەداوە وهەروەها لە مەڕ هۆکاری خۆکوژییەکەی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.

کارناسان و شارەزایانی بورای دەروونی لەو باوەڕەدان کێشەگەلێکی وەک دەستکورتی بنەماڵە، کێشەی خێزانی، بێکاری، خەمۆکی... لە هۆکارەکانی خۆکوژی بە ئەژمار دێنن.

خۆکوژی لە نێو کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵان، لە ئێران و کوردستان بووەتە دیاردە و لە حاڵی پەرەسەندن دایە.

لە سەرەتای خاکەلێوە ئەمساڵەوە ٦حاڵەتی خۆکوژی لە لایەن ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاوە تۆمار کراوە.