کوردستان/چوار هاووڵاتیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هێنا

20:59 - 17 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری مەریوان هاووڵاتییەک بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی هانای بۆ خۆکوژی برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی جوتیار لە شاری مەریوان بە ناوی ئیقباڵ قادر پوور بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی کرێکارییەکان لەو باریەوە بڵاوی کردوە، ئەو کرێکارە کوردە خەڵکی گوندی \"گوڵچیر\" سەر بە شاری مەریوان بووە.

ئەو کرێکارە کوردە خێزاندارە و بە هۆی کێشەی ماڵیەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەر لەوە پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی \"ئارام محەممەدیان\" هەوڵێکی خۆکوژیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵە لە نامەیەکدا کە پێش خۆکوژییەکەی نوسیوویەتی، ڕاگەیاندووه؛ هیچ کەس دەستی لە خۆکوژی من دا نیە و تەنیا بێ هێوا بوون لە ژیان وای کردووە خۆم بکوژم.

هەروەها لەهەواڵێکی هاوشێوەی دیکەدا، لە شاری سەردەشت لاوێک بە ناوی محەممەد محەممەدزادە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییە دەستی دایە خۆکوژی.

چوارشەممە حەتووی ڕابردوو، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەواڵی خۆکوژیی لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی سەقزی بە ناوی جەهانگیر میری کوڕی سادق لە گوندی خۆرخۆرەی شاری سەقز که دەستی دا بووه خۆکوژی بڵاو کردبووە.