کوردستان دەنگی دەخاتە پاڵ زیندانیانی سیاسیی مانگرتووی کورد لە ورمێ
16:00 - 29 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مافی مرۆڤ و سیاسیی کورد بۆ پشتویانی لە مانگرتنی زیندانیانیە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، بانگەوازێکیان روو لە خەڵكی کوردستان بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، رۆژی ١ی بەفرانبار (دی)، لەلایەن چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی کوردەوە، وەکوو رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستان دیاریکرا.
ئەو چالاکانە لە بانگەوازێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردۆتەوە، رایانگەیاندووە؛ ئیمە وەك كۆمەڵێک لە چالاكانی مافی مرۆڤ، خوێندكاری، مەدەنی و سیاسیی، كوردستانی ئێران، داوا لەسەرجەم خەڵكی كوردستان، ناوەند و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، چالاكانی مەدەنی و سیاسی و حیزبە سیاسیەكانی كوردستان دەكەین كە پشتگیری لەو زیندانییە سیاسیە مانگرتووانە بكەن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بانگەوازەدا هاتووە، \"هاودەنگی و یەكگرتوویی هەمەلایەنەی ئێمە لە رۆژی دووشەممە، رێكەوتی ١ی بەفرانبار و دەست نیشانكردنی ئەو رۆژە وەک رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری بۆ پشتگیری و كۆدەنگی لەگەڵ بەندیە سیاسیەكانی بەندیخانەی ورمێ، دەتوانێ دەرخەری ورەی نەتەوەیی و یەكگرتوویی ئێمەی كورد بێت بۆ دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆی كۆماری ئیسڵامی ئیران\".
ئەو چالاکانە داوا دەکەن، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی بەفرانباردا، بازاڕی نێوشارەکانی کوردستان دابخرێ، خەڵک لە هاتنە دەرێ بۆ نێوشەقام و بازار خۆببوێرن، خەڵکی دێهاتی کوردستان لە هاتن بۆ نێوشارەکان خۆببوێرن و چالاکانی مەدەنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کوردستانیش ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن بگرن.
لەبەشیکی راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاونیشتمانیانەی کە لە دەرەوەی کوردستانی رۆژهەڵات دەژین بە دەستە سەردانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لێژنەی مافی مرۆڤ لە پارڵمانی ئەو وڵاتانەی کە تێدادەژین بکەن و داخوازییەکانی مانگرتوان جارێکی تر بە گوێی قورسی کۆمەڵگەی جیهانییدا بدەن.
ماوەی ٣١ رۆژە ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بەهۆی فشاری بەرپرسان لەمەڕ راگواستنیان بۆ بەندەکانی دیکەی نێو زیندان و هەروەها تێکەڵکردنی بەندی زیندانییە سیاسییەکان بە زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددە هۆشبەرەکان مانیان لە خواردن گرتووە.