کوردستانی ڕۆژهەڵات نوقمی ئاخبارانە
16:49 - 19 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: شەپۆلی ئاخبارانی چڕ زۆربەی شارەکانی کوردستانی گرتۆتەوە و کوردستانی ڕۆژهەڵات زیاترین پشکی لەو ئاخبارانە بەرکەوتووە و دۆخەکەی بە قەیراناوی ناوبراوە.
ساڵانە لەگەڵ دەستپیکی وەرزی گەرما، هاونیشتمانیانی کوردستان لەگەڵ دیاردەیەکی کەش و هەوایی مەترسیدار بەرەوڕوو دەبنەوە کە ئاخبارانی درێژ ماوەیە.
ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان باس لەوە دەکەن کە پارێزگای کوردستان لە دەستپێکی ساڵی هەتاویی ٩٥ەوە، کەشێکی خراپی تێپەڕ کردووە و لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا، ٥٠ ڕۆژ هەوای ناپاقژی ئەزموون کردووە و بازنەی بینین لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٨٠٠ میتر بەرتەسک بۆتەوە.
ئەم قەیرانە کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و بەروبوومی خەڵک داناوە و بژیوی ژیانی خەڵکی خستۆتە مەترسییەوە.
لێکۆڵینەوە زانستییەکان باس لەوە دەکەن کە هەر گرامێک لە گەردیلەکانی ئەم ئاخبارانە، باکتریاگەلێکی لەخۆ گرتووە کە کۆئەندامی هەناسەدان دەخەنە مەترسییەوە.
ئەم ئاخبارانە کە بەرپرسانی حکوومەتی بە\"ریزگرد عربی\" ناوی لێ دەبەن و سەرچاوەکەی بۆ عێراق و سووریە دەگەڕێننەوە، هەناسەی خەڵکی توند کردووە. تۆز و خۆڵی عێراقی هەڵگری ٣٧ کانزای مەترسیدارە کە شیمانە دەکرێت بە \"با\"وە خۆیان بە خاکی ئێراندا دەکەن.
زیائۆدین شوعاعی، بەڕێوەبەری گەڵاڵەی بەرنگاربوونەوەی دیاردەی ئاخباران دەڵێت؛ زیاتر لە ٩٠%ی تۆز و خۆڵ لە ئێراندا سەرچاوەی دەرەکیی هەیە و پەیوەندیی بە گەڵاڵەی نەهێشتنی تاڵاو و بیابانەکان و هەروەها وشکەساڵیی عێراق و سوورییەوە هەیە.
بەڵام جگە لە دیاردە سرووشتییەکان، کۆمەڵێک ڕەهەندی دیکەش هەن کە دەبنە هۆی پەرەسەندنی دیاردەی ئاخباران، لەوانە گرینگی نەدانی حکوومەتی ئێران بە چاندنی نمام لە کوردستان _وەکوو ڕێگایەک بۆ پێشگیری کردن لە تۆز و خۆڵ _ و لە بەرانبەردا بە پێچەوانەوە سووتاندنی لێڕەوار و دارستانەکان ئەو دیاردەیە چڕتر دەکاتەوە.
تەنیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، ٣٥٠ هەزار هیکتار لە لەوەڕگە و لێڕەوارەکانی پارێزگای کوردستان ئاگریان تێبەردراوە.
ئەم ئاگر کەوتنەوانە، دەبێتە هۆی فەوتانی ڕووەکەکان و ڕووت بوونەوەی خاک و درووست بوونی تۆز و خۆڵی زیاتر.
ڕاگواستنی ئاو لە پارێزگای کوردستانەوە بۆ ناوەند و شارەکانی دیکەی ئێران، یەکێکی دیکە لەو گەڵاڵانەی حکوومەتە کە هۆکارە بۆ وشکبوونی زیاتری خاکی کوردستان و دڕووستبوونی تۆز و خۆڵ و دواجار کەشی ئاخباران.