کورتە راپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی دووەمین دانیشتنی دادگایی کردنی برایانی کوردپوور
21:48 - 25 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: دووەمین دانێشتنی دادگایی کردنی برایانی کوردپوور بە ئامادەبوونی پاریزەرەکانیان لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بەرێوە چوو.
بەپیی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەرمانان دووەمین دانیشتنی دادگایی کردنی برایانی کوردپوور بەڕێوە چوو کە تیایدا پارێزەرەکانیان وێڕای پێداگری لە سەر بێ نێوەرۆک بوونی ئەو تۆمەتانە، خوازیاری جیا کردنەوەی پەروەندەی ئەو دوو برایە لە یەکتر بوون.
لەو دانیشتنەدا عوسمان موزەییەن وێرای شی کردنەوەی کاری رۆژنامەنووسی، رایگەیاند: خوسرەو کوردپوور تەنیا رووداو و خەسارە کۆمەلایەتییەکانی وەک خۆکوژی و کوژرانی هاووڵاتییانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانی بڵاو کردۆتەوە و هەروەها سەرەرای ٧ ساڵ چالاکیی بەردەوام لە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، هیچ هەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە راستیی بڵاو نەکردۆتەوە\".
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا خوسرەو کوردپوور وێرای پێداگری لەسەر بێ تاوانیی خۆی، داوای روون کردنەوەی تۆمەتەکانی کرد و خوازیاری خستنە رووی راستییەکان بوو، کە بریکاری دادگا تەنیا بە وتنی ئەوەی کە \"ئەو بەڵگانە لە پەروەندەکەدا بوونیان هەیە\" وەڵامی خوسرەو کوردپووری دایەوە.
دادگا بە هۆی پێداگریی خوسرەو کورد پوور و هەروەها دادکۆکیی پاریزەرەکان، رایگەیاند کە ئەو پەروەندەیە پێویستی بە لێکۆڵینەوە وتاوتوێ کردنی زیاتر هەیە و پاش ٢ کاتژمیر و نیو دانێشتنی دادگا کۆتایی پێ هات.
هاوکات خوسرەو و مەسعوود کوردپوور لە سەر بڕیاری دادگا بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گوازرانەوە و هیچ بڕیارێک بۆ سپاردنی بارمتە و ئازادیی برایانی کوردپوور دەرنەچوو.
دەگوترێت کە لەو دانیشتنەدا عوسمان موزەییەن، عەباس جەماڵی و خوسرەو خوسرەوی وەک پارێزەری برایانی کوردپوور و هەروەها ١٤ کەس لە هاووڵاتیانی مەهابادی وەک چاوەدێر و تماشاچیی رەوتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکە، ئامادە بوون.