که‌مپه‌ینی پارێزه‌رانی ژیان له سه‌قز ده‌ستی به‌کار کرد
که‌مپه‌ینی پارێزه‌رانی ژیان بۆ یارمه‌تیدان و ڕێنوێنیکردنی خه‌ڵک به دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سەقز دامەزرا.
ئەو کەمپەینە لە یه‌که‌م ده‌ستپێکدا ٣٠٠ ماسکیان له‌نێو خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی هەژارنشینی تازاوای سه‌قز بڵاو کرده‌وه.
ئه‌م چالاکانه‌ی که‌مپه‌ینی پارێزه‌رانی ژیان سه‌ره‌ڕای سنوورداربوونی ئیمکاناته‌کانیان له چالاکیدا به‌رده‌وامن و خه‌ڵک پێشوازییه‌کی گه‌رمی له چالاکییه‌کانیان کردووه.
دەقی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی کهمپهینەکە بەم چەشنەیە:
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان!
هاونیشتمانییانی به‌ڕێز!
به‌داخه‌وه کاره‌سات له دوای کاره‌سات یه‌ک به دوای یه‌ک به‌رۆکی کوردستان ده‌گرێت و هه‌ر ڕۆژ ئێمه‌ی کورد به‌ده‌ست کێشه‌یه‌که‌وه ده‌ناڵێنین.
گرفتی ئه‌مجاره واته ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌داخه‌وه کاره‌ساتێکی نه‌خوازراو و گه‌وره‌یه. ئه‌م نه‌خۆشییه کاره‌ساتێکی سروشتی نییه و مرۆڤ دروستی کردووە و هه‌ر مرۆڤیش ده‌توانێت پێش به‌م نه‌خۆشییه بگرێت.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ده‌رمان و چاره‌سه‌رێکی ئه‌وتۆی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش‌گرتن به‌و نه‌خۆشییه زۆر ئاسانه و به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنوێنییه پزیشکییه‌کان و بێهداشتییه‌کان ده‌توانین له‌م نه‌خۆشییه خۆمان به‌دوور بگرین.
به‌هۆی که‌مبوونی ئیمکانات به دژی ئه‌م ڤایرۆسە له هه‌موو بواره‌کاندا، له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌وه که‌مپه‌ینی پارێزه‌رانی ژیان بۆ یارمه‌تیدان و ڕێنوێنیکردنی خه‌ڵک به دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هه‌وڵه‌کانی ده‌ست پێدەکات.
خزمەتگوزاریی ئه‌م که‌مپه‌ینه سنوورداره، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک پێویستی به که‌ره‌سته‌ی خاوێنکردنه‌وه و ڕێنوێنیکردن بێت، به‌پێی ئیمکان ده‌توانین یارمه‌تی بکه‌ین. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که هه‌ر که‌س له‌باری که‌لوپه‌لی پاک و خاوێنی و دژه ڤایرۆس یان له‌باری ماڵییه‌وه له توانایدایه، ده‌توانێت یارمه‌تیی ئه‌م که‌مپه‌ینه بکات تا بتوانین خزمه‌تی زیاتر به نیشتمانه‌که‌مان بکه‌ین، به‌تایبه‌ت خزمه‌ت به‌و که‌سانه‌ی که ناتوانن که‌ره‌سته‌ی خاوێنکردنه‌وه و دژه ڤایرۆس ده‌ست بخه‌ن.
به هیوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا
که‌مپه‌ینی پارێزه‌رانی ژیان
٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ٢٧١٩