کرێکرانی کارگەی "زاگرۆس" لەبەر دەم مەجلیسی ئێراندا کۆبوونەوە + وێنـە

22:00 - 25 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی لەسەر کار دەرکراوی کارگەی \"زاگرۆس\"ی شاری قوروە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسەر دەرکرانیان لە بەردەم مەجلیسی ئێرانیشدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

ئەو کرێکارانە لەلایەن خاوەنکارەوە بەبیانووی کێشەی ئابووری و خراپیی چەندین کوورەی کارگەی زاگرۆس لە شاری قوروە، لەسەر کار دەکراون و هاوکات مووچەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشیان پێ نەدراوە.

رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو ٢٣٥ کرێکاری کوردی کارگەی زاگرۆس لە شاری قوروەی سەربە ئوستانی کوردستان لەسەر کار دەرکران.

ئەو کرێکارانە دوابەدوای دەرکرانیان، رۆژی چوارشەممە لە بەردەم ئیدارەی کاری شاری قوروە و رۆژی پێنج‌شەممە لە بەردەم ئوستانداریی شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.

هەر لەو پەیوەندیەیدا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەو کرێکارانە چوونە شاری تاران و لە بەر \"دەفتەری بەیتی رێبەری\"ی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کیشەکانیان بوون.
\"13975.jpg\"

\"13979.jpg\"

\"13980.jpg\"