کرێکارێک لە ورمێ بەهۆی ڕووداوی کار ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

11:40 - 21 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، کرێکارێک لە کاتی جیبەجێکردنی بارێکی سیمان بەهۆی ئەوەیکە مەوادی بەسەردا ڕژابوو بە قورسی بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

هەواڵدەریی "ئیلنا" شوناسی ئەو کرێکارە برینداربووەی "جەلیل جەعفەری" ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کرێکارە، لە شیرکەتی سیمانی ورمێ کاری کردووە کە تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کرێکارە بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ، کراوە.