کرێکارێکی ئیدارەی بەرق بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

16:33 - 21 رێبەندان 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان، کرێکارێکی ئیدارەی بەرق بە ناوی "مەهدی حوسێنی" خەڵکی گوندی "نوئل" سەر بە شاری جوانڕۆ، لەکاتی کارکردن تووشی تەزووی بەرق بوو.

ئەو کرێکارە کوردە لەو ڕووداوە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەو ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی "تەپەی کۆڵە"ی پاوە ڕووی داوە.

مەهدی تەمەنی ٣٠ ساڵە و هەروەها لەو ڕووداوە کرێکاریکی دیکە بەهۆی بەربوونەوە بە ناوی عیزت بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە.