کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:21 - 15 خەرمانان 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "تاهیر هاشمی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "قاپقلی" سەر بە شاری "سەلاسی باوەجانی"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کرێکارە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تەرمی ناوبراو هەنووکە لە بێهداریی "میراوا"ی شاری "سەلاسی ‌باوەجانـ"ـییە.

تاهیر هاشمی خێزاندارە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕوون نەکراوەتەوە.