کرێکارێکی کورد لە کاتی کارکردندا تووشی گازگرتوویی بوو

13:09 - 5 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕ کولیایی، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کارکردندا بوو بە قوربانی ڕووداوی کار.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی رەزبەر، کرێکاری پێ لە تەمەن، خەڵکی گوندی \"دەرەوزمـ\"ـی شاری سونقوڕ کولیایی، لە کاتی بیرهەڵکەندن، تووشی گازگرتوویی دەبێت و گیانی لە دەست دەدا.

هەواڵدەریی حکوومەتی \"ئیلنا\" شوناسی ئەو کرێکارە کوردەی، بە ناوی \"مەنووچێهر\" تەمەن ٥٤ ساڵ، خەڵکی گوندی \"دەرەوزمـ\"ـی شاری سونقوڕ کولیایی ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەو ڕووداوەدا، یەکێک لە فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی ڕزگارکردنی ئەو کرێکارە کوردە، تووشی گازگرتوویی دەبێت و ئەویش گیانی لە دەست دەدات.