کرێکارێکی کورد لە سەقز کوتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:12 - 15 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کرێکار لە شاری سەقز، لە ژێرزەویی ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو کرێکارە کورد بە ناوی (ع) ڕاگەیەنراوە و خێزاندارە.

خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانی خۆرهەڵات، ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە و بووەتە یەکێک لە دیاردە و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو کۆمەڵگایە.

بێکاری، ڕووکردن لە ماددە سڕکەرەکان و کێشەی کۆمەڵایەتی لە هۆکارەکانی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییان بە ئەژمار دێت.

ڕۆژنامەکانی ئێران، هۆکاری زۆربەی ئەو خۆکوژییانە بە تێکچوونی بارودۆخی دەروونی لەقەڵەم دەدەن و بەم چەشنە هۆکارە ڕاستییەکان پەردەپۆش دەکەن.