کرێکارێکی کورد بە هۆی جەڵتە دڵ گیانی لە دەستدا

19:53 - 15 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکاڕێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد، بە هۆی جەڵتە دڵ، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، کرێکاریکی کورد خەڵکی گوندی \"ئیندرقاش\"ی شاری مەهاباد بە ناوی \"سەید تاهێر سەید محەممەدی\" بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، کە لە یەکێک لە بەرد بڕییەکانی ئەو شارە کاری دەکرد تووشی چەندین نەخۆشینی وەک ئارتروز و آسم هاتبوو، بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، تەمەن ٣٧ ساڵە و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو کرێکارە کوردە، دەبێ منداڵەکانی سەید تاهیر سەید محەممەدی، بە هەتیووی گەورە بن و بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای چەندین نەخۆشیکە لە ئەنجامی کار کردن لەو کاگرەیە تووشی ببوو،لە لایەن خاوەنکارە هێشتا بیمەی کۆمەڵایەتی نەکراوە.