کرێکارێکی مەریوانی لە شاری زەنجان گیانی لەدەست دا

10:47 - 21 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ڕۆحی" خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە شاری زەنجان گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە وەستاکار بووە و لە بیانیەکی نیوەکارە لە شاری زەنجان، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.

عەبدوڵڵا ڕۆحی خێزندار و باوکی دوو منداڵە.