کرێکارێکی لاو لە شاری ورمێ بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا

16:19 - 8 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد، خەڵکی شاری ورمێ، بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی ٧ نهۆمیدا، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی ٧ نهۆمیدا بەر بووەوە و گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە، بە ناوی \"ڕ. ف\" تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری ورمێ، ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە، خەڵکی گوندی \"بچە‌جووکـ\"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستە و ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی \"کەهرۆمـ\"ـی شاری ورمێ ڕووی داوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمە، بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی دەرمانسازی لە شاری ساوە، دوو کرێکاری کورد، بە ناوەکانی \"سامان ڕەنجبەر\" و \"حەسەن\" بە سەختی بریندار بوون.