کرێکارێکی شارداریی ئیلام گیانی لە دەست دا

20:16 - 26 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری ئیلام، لە کاتی کار کردن، بە هۆی لێدانی ماشینی کۆکەرەوە زبڵ و خاشاک گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کڕێکارێکی شارەداریی شاری ئیلام، بە هۆی ڕووداوی لێدانی ماشینی کۆکەرەوەی زەبڵ گیانی لە دەست دا.

هەواڵدەریی ئیسنا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، لە زاری بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەداریی ئیلام بڵاوی کردەوە، ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١٢.٥ ڕۆژی سێشەممە ڕووی داوە.

محەممەد سوڵتانی هەرچەند شوناسی ئەو کرێکارەی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام ڕاگەیاند: ئەو کرێکارە یەکێک لە کرێکارانی شیرکەتی خەدەماتیی شاری ئەو شارەدارییە بووە.