کرێکارێکی سنەیی بە هۆی تەزووی‌کارەبا گیانی لە دەست دا

15:34 - 29 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە، کە بۆ کرێکاری رووی لە شاری سەرپێڵی زەهاو کردبوو، لە کاتی کار کردن بە هۆی تەزووی‌کارەبا، گیانی لە دەس دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کرێکاریکی کورد بە ناوی \"محەممەد ئەمجەدی\" کوڕی سدیق، لە کاتی کارکردن تووشی تەزووی کارەبا بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە کوردە، لە شاری سەرپێڵی زەها، کە خەریکی نۆژەن کردنەوەی بینا ڕووخاوەکانی ئەو شارە بە هۆی بوومەلەرزە بووە، لە کاتی کار کردن تووشی ئەو ڕووداوە، هاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری خۆی لە کاتی خاوێنکردنەوەی یەکەی بەرهەمهێنانی کارگەی کریستاڵی مەلامین، لە شاری ورمێ، بە هۆی گازگرتوویەوە گیانیان لە دەسداوە.

بەپێی پێناسە، ڕووداوی کار بریتییە لە؛ هەر ڕووداوێکی کوتوپڕ و نەخوازراو، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە فەرمانبەران یان ئەوەی زیان بە کەرەستەکان، دامەزراوەکان و ژینگە بگەیەنێت.