کرێکارێکی دیکەی کورد لە مەریوان گیانی لەدەست دا

21:09 - 10 رێبەندان 2712
ئاژنسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەریوان بە هۆی رووداوی کارەوە بووە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندان هاووڵاتییەک بەناوی \"حوسێن\" لە باڵەخانەیەکەوە کەوتوەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵە بە پیشەی جۆشکارییەوە سەرقاڵ بووە کە بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کارەکەی بوەتە قوربانی.

حوسێن\" تەمەن ٤٥ ساڵ و خاوەن ژن و منداڵ و خەڵکی گوندی \"نژمار\"ی سەربە شاری مەریوان بووە.