کرێکارێکی دیکەی سنەیی لەهەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا
18:57 - 18 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە، کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ چەند رۆژ پێش ئیستا کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە بەناوی \" عوسمان محەمەمدی\" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی یەدوڵلا، کە بە مەبەستی کرێکاری کردن رووی لەشاری \"کۆیە\" هەرێمی کوردستان کردبوو، لە ئەنجامی رووداوەی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا.
دەگوتڕێت کە ئەو هاووڵاتییە کوردە، ماوەی چەند مانگێک بوو لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار کردن بوو، کە لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی، بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنەکەیەوە، گیانی لەدەست داوە.
پێشتریش لە رێکەوتی ٨ی خەرمانانی ئەمساڵدا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی \"تەوریوەر\"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەناوی \"ئەمجەد تەوریوەریان\" کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، لە بەنداوی دووکاندا خنکا.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، سەدان هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی نەبوونی هەلی کار، روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە و بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا ٨ کرێکاری کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەست داوە.