کرێکارێکی خەڵکی پیرانشار لەهەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
14:25 - 6 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی کورد، کە لەشاری \"دیانا\"ی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کارکردن بوو، بەهۆی بەرق گرتووییەوە کۆتایی بەژیانی هات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زاهیر خزرییان تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی \"گردکسپیان\"ی پیرانشار لەکاتی کار کردن لە شاری دیانا(سۆران) تووشی بەرق گرتوویی هاتووە.
ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی بێدەرەتانی و نەبوونی پیشەیەکی شیاو لە زێدی خۆی رووی کردبووە هەرێمی کوردستان، کەلە شاری دیانا و لە کاتی کارکردندا تووشی بەرق گرتوویی بووە لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٣وە هەتا ئێسا ٤ کرێکاری کورد بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە دوو کەسیان لەهەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوی کارەوە مردوون.
سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، هێڵی هەژاری لەئێران لەو پەڕی خۆیدایە و بەپێی ئەو هەڵاوسانەی کە لەئێران هەیە هەرکەسێک کە داهاتی مانگانەی کەمتر لە ٩٠٠ هەزار تمەن بێت، دەچێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
ئەمە لەحاڵێکدا کە ناوەندە پێوەندیدارەکانی سەربە دەوڵەتی ئێران، حەقدەستی مانگانەی بۆ هەر کرێکارێک ٦٠٠ هەزار تمەن راگەیاندووە.