کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا
13:31 - 17 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت لە کارگەی پێترۆشیمیی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، \"شێرزاد سایلی\" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ناوچەی \"یوسف کەند\"ی سەربە شاری مەهاباد بەهۆی رووداوی کارەوە لە کارگەی پێترۆشیمیی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
کەمتەرخەمیی خاوەنکار، ئیمەن نەبوونی شوێنی کار و ناستاندارد بوونی كەرەستەكانی كار یەكێك لە هۆكارەكانی گیان لەدەست دانی كرێكاران لە وڵاتی ئێران دێتە ئەژمار.
لەلایەكی دیكەشەوە بیمە نەكردنی كرێكاران لە كاتی رووداوی وەك بریندار بوون یان مردن، بنەماڵەکانیان بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ەوە هەتا ئێستا ٣٩ كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەست داوە، کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٣١ کرێکار لە کاتی کار کردن لە کارگەکان، ٥ کرێکار لە کاتی هاتوچۆ کردن بۆ شوێنی کار و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە و ٣ کەسیان لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوەتەوە، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.