کرێکارێکی بۆکانی لە کاتی سێوڕنین گیانی لە دەست دا

15:08 - 20 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی سێوڕنین لە باخەکانی ئەو شارەدا، بە هۆی بەربوونەوە لە دارە سێوێک گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد، بە ناوی \"ئومید سەیدشوکری\"، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی بەربوونەوە لەسەر دارە سێوێک گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی ڕنینەوەی سێو، لە گوندی \"کارێزەی مەحموودئاوا\"ی ئەو شارە، تووشی ڕووداوی کار هاتووە و ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە کوردە.