کرێکارێکی بانەیی لە کوردستانی عێراق گیانی لەدەست دا

20:54 - 10 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕووداوی کار لە بازارێکی سلێمانی بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە لەو شارە


بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەهۆی بەربوونەوەی ئاسانسۆڕی بازاڕی دۆلارفرۆشانی شاری سلێمانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی کوردستانی ئێران بەناوی \"ئەنوەر خالیدی\" کوری خەلیل گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٥ ساڵەیە ماوەیەک پێش ئێستا بۆ کرێکاری چووبووە سلێمانی.

ئەو ڕووداوە کاتێ هاتووەتە پێش کە ئەو کرێکارە لە نهۆمی چوارەمی بازارەکە سواری ئاسانسۆڕ بووە و بەهۆی بەربوونەوەی ئاسانسۆرەکە دەستبەجێ مردووە.

تاکوو ئێستا بە دەیان هاووڵاتیی خەڵکی کوردستانی ئێران کە بە هۆی بارودۆخی نالەباری ئابوورییەوە پەرتەوازەی شارەکانی کوردستانی عێراق بوونە، لە ڕووداوی جۆراوجۆردا گیانیان لەدەست داوە، کە ڕووداوی کار زۆرترین هۆکاری مردنەکان بووە.

نەبوونی بیمەی کار و یاسای پاراستنی کرێکاران لەو کێشانەن کە هاووڵاتییانی کوردستانی ئێران بۆ کرێکاری سەردانی شارەکانی کوردستانی عێراق دەکەن.
ساڵی ڕابردووی هەتاوی، ٢٧ کرێکار لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران بەهۆی ڕووداوەوە گیانیان لەدەست داوە.