کرێکارێکی بانەیی بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا

14:46 - 9 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، لە کاتی کارکردندا، کارەبا دەیگرێت و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، کرێکارێکی بانەیی بە ناوی \"هـ . ق\"، تەمەن ٤٤ ساڵ، لە شاری بانە تووشی ڕووداوی کار هات.

ئەو کرێکارە کورد، لە کاتی کارکردن لە نێو شاری بانە، کارەبا دیگرێت و گیانی لە دەست دەدا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کرێکاریکی کوردی دیکەش، بە ناوی \"محەممەد ئەمجەدی\"، کوڕی سدیق، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کارەباگرتن بوو.

ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمەنیی کار بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان و ئێران قوربانی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.