٢٠ کرێکاری شیرکەتی "بانتا آبیدر" لەسەر کار دەرکران
16:55 - 14 گەلاوێژ 2713

ئاژانسی کوردپا: ٢٠ کرێکاری شیرکەتی \"بانتا آبیدر\"، بەبیانووی پێکهێنانی هاوسەنگ کردنی هێزی کار، بەهۆی دابەزینی ئاستی کار کردن لەو شیرکەتەدا، بەرەوڕووی دەرکران بوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ ٢٠ کەس لە کرێکارانی شیرکەتی \"بانتا آبیدر\"ی شاری سنە لەسەر بڕیاری خاوەنکار و بەبیانووی هاوسەنگ کردنی هێزی کار لەو شیرکەتە، لەسەر کار دەرکران.
دەگوترێت ئەو کرێکارانە سەرجەمیان ماوەی ٢ مانگ هەتا ٢ ساڵ پێشینەی کار کردنیان لەو شیرکەتەدا هەبووە.
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بڵاوی کردەوە، ئەو کرێکارانە لە کاتێکدا بەروڕووی دەرکران بوونەتەوە کە هیچکامیان مووچەی تەوایان پێ نەدراوە.
پێشتریش ئەو کریکارانە سەبارەت بە کێشەی بیمە لەو شیرکەتە دەستیان دابوویە مانگرتن کە لەلایەن خاوەن کارەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی دەکران بوونەوە و لە ئەنجامدا بەناچاری بۆسەر کارەکانیان گەڕانەوە.