١٢٥٠ کرێکاری شارەداریی کرماشان پارەیان وەرنەگرتووە

20:24 - 29 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە بەرەبەری نەورۆزدا ١٢٥٠ کرێکاری پارێزگای کرماشان لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی پارەن لە لایەن خاوەنکارەوە ماونەتەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەشێک لە کرێکارانی ڕۆژکاری شارەداریی پارێزگای کرماشان، پارەیان وەنەگرتووە.

هەواڵدەریی مێهر لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، هێندێک لەو کرێکارانە پاش وەرنەگرتنی پارە، چەند جارێک لەگەڵ ئەم هەواڵدەرییەدا پەیوەندییان گرتووە و داوای بەدواچوونیان بۆ پارەکەیان کردووە.

بەرپرسی پێشووی شارەداریی کرماشان، لەو پەیوەندییەدا ڕاگەیاند؛ پارەی تەواوی پێرسۆنێلی شارەداریی شاری کرماشان دراوە، تەنیا پارەی ١٢٥٠ کرێکاری ڕۆژکارە ماوە بدرێت.

کەیوومەرس ئەحمەدی لە درێژەدا گوتی؛ پارەی ئەو کرێکارانە کە کۆی گشتییەکەی ١ میلیارد و ٢٠٠ میلیون تمەنە، هەتاکوو ڕۆژی پێنج‏شەممە دەدرێت.

مانگێک پێش ئێستا شارەداریی کرماشان بە هۆی کێشە و گەندەڵی لە دامەزراندنی هێزە ناخۆجێییەکان و بەڵێنی دانی یارمەتی ١٠ میلیۆنیی خانووبەرە بە هێزەکانی شارەداری، گەندەڵیی کردبوو.